وڵاتێكی عەرەبی باڵیۆزخانە لە ئیسرائیل دەكاتەوە

ئیمارات، لە هەوڵی كردنەوەی باڵیۆزخانەی خۆیدایە لە تەل ئەڤیڤ.

لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە هاوئاهەنگییداین بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانەی ئیمارات لە تەل ئەڤیڤ.”

ڕوونیشیكردەوە، “كارەكانی كردنەوەی باڵیۆزخانەكە ماوەیەكە دەستپێكراون، بەڵام بەهۆی ڕێوشوێنەكانی ئیسرائیل تایبەت بە كۆرۆنا، كارەكان خاوبوونەتەوە، هیواخوازین دۆخەكە باشببێت بۆئەوەی بەزووترین كات باڵیۆزخانەكەمان بكەینەوە.”

دوێنێ یەكشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “لە بەرانبەر هەنگاوەكەی ئیمارات بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانە لە ئیسرائیل، ئێمەش باڵیۆزخانەیەكی دیپلۆماتی لە ئیمارات دەكەینەوە.”

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا ئیمارات و بەحرەین پێكەوە لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێككەوتن، دواتر و لە تشرینی یەكەمدا سودان ڕێككەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕاگەیاند، بەدوای ئەویشدا مەغریب بووە چوارەم وڵاتی عەرەبی كە لە كۆتایی پارساڵدا لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێككەوتن.

بابەتی پێشتر

سەركردەیەكی حەشد: ئەمریكا بە ئارەزووی خۆی و بەبێ ئاگاداریی بەغداد دەچێتە كوردستان

بابەتی دواتر

میوانی بەرنامەكە "سوكایەتی" كرد و پێشكەشكارەكە دوورخرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share