نرخی نەوت زیاتر دابەزی

ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت لە عێراق و بازاڕەکانی جیهاندا، دابەزینی تۆمارکرد.

بەیانیی ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی بەسرە، بۆ 60 دۆلار و 58 سەنت و بە رێژەی %0.81 دابەزی.

هاوکات لە بازاڕی جیهانیی نەوتیش، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار و 78 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بە 61 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: غاز بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە، غاز  بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت. قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکەکانی ناوەندی…
Total
0
Share