کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە گەرمیان پلەی گەرمی دەگاتە 44 پلەی سیلیزی”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە گەرمیان دەبێت بە 44 پلە”.
دەشڵێت، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی کەمێک هەور لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەی گەرمی بە (1-3) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :44 پلەی سیلیزی