وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو شۆفێری تاکسییەی چەکوشی بەسەری کەسێکدا کێشا دەستگیرکرا.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی لە گەڕەكی سەرچنار لە شاری سلێمانی چەكوشی بەسەری كەسێكدا كێشا دەستگیركرا.
وتیشی، تۆمەتبارەکە دوای ئەوەی ئەو کارەی ئەنجامدابوو بەرەو عەربەت هەڵاتبوو، بەڵام دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد.
باسی لەوەشکرد، ئێستا تۆمەتبار کە لە دایکبووی 1977ە بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.