لە شاری بەغداد کۆبوونەوەکان بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی لوتکەی عەرەبی دەستیانپێکرد.
میدیاکانی عێراق بڵاویکردەوە، دوای گەیشتنی ژمارەیەک لە وەفدی ئەندامانی لوتکەی عەرەبی کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەکانیان لە شاری بەغداد دەستیپێکرد.
ئاشکراشیانکرد، عێراق سەرۆکایەتیی لوتکەی عەرەبیی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە لوبنان وەرگرت.
بڕیارە 17 ی ئەم مانگە لوتکەی وڵاتانی عەرەب لە شاری بەغداد بەڕێوەبچێت.