وەزارەتی ناوخۆی عێراق: خۆپیشاندان قەدەغەیە

بەهۆی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە عێراق، وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدانی هەر جۆرە خۆپیشاندانێکی قەدەغەکرد.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی بەڕێوەچوونی لوتکەی عەرەبی لە شاری بەغداد لە رۆژانی 11- 20 ی ئەم مانگە بەڕێوەچوونی هەر جۆرە خۆپیشاندانێک قەدەغەیە و مۆڵەتی پێنادرێت.

جەختیشیکردەوە، هەر کەسێک سەرپێچی بکات فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت.

بڕیارە 17 ی ئایار لوتکەی عەرەبی بە بەشداری سەرۆک و پادشاکانی وڵاتانی عەرەب لە شاری بەغداد بەڕێوەبچێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامارەكانی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە لە عێراق مەترسیدارن

پرسی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەعێراقدا مشتومڕی بەردەوامی لەسەرە، لێدوانە ‏فەرمییەكان لەوبارەیەوە باسلەوەدەکەن، ڕێژەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەناو ‏گەنجان…
Total
0
Share