عێراق فەوجێکی سوپا لە پاکستانەوە دەگەڕێنێتەوە

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەوجێکی 500 کەسیی سوپا لە پاکستانەوە دەگەڕێنێتەوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بڕیاریدا فەوجێکی 500 کەسی لە ئەفسەر و کارمەندانی وەرگیراو لە فەوجی دووەمی لیوای 66ـی فیرقەی هێزە تایبەتەکان، بگەڕێنێتەوە کە لەئێستادا لە پاکستانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە لە ژێر رۆشنایی بارودۆخی ئێستای پاکستان و لە خەمی سەلامەتیی هێزە عێراقییەکانەوە دراوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق دەشڵێت، رێوشوێنی پێویست لەلایەن وەزارەتەوە بۆ گەڕانەوەی ئەو 500 کەسە بۆ عێراق، گیراوەتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕووی ئابورییەوە دەرچوونی عێراق لەژێر بەندی حەوتەمی نەتەوە یەكگرتووەكان چ سوودێكی هەیە؟

عێراق بەفەرمی دەرچوونی لەژێر بەندی حەوتەمی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاگەیاند، نزیكەی 30 ساڵ پاش داگیركردنی كوەیت، شارەزایەكی ئابوری…
Total
0
Share