رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەرییە

رۆژی 3ی ئایاری هەموو ساڵێک لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەری دیاریکراوە.

ئێستا گەشەی خێرا و بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد خەریکە بە شێوەیەکی بەرچاو ئازادیی رۆژنامەگەری و میدیا بەشیوەیەکی گشتی دەگۆڕێت.

ئەمساڵ رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەری تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییەکانی زیرەکیی دەستکرد لەسەر ئازادیی رۆژنامەگەری، سەربەخۆیی میدیا، و ئامانجی جیهانیی دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و پاراستنی ئازادییە بنەڕەتییەکان و گەشەپێدانی بەردەوام لەو بوارانەدا.

لە کاتێکدا بنەماکانی میدیای ئازاد و سەربەخۆ و فرەیی بە گرنگ ماونەتەوە، کاریگەرییەکانی زیرەکیی دەستکرد لەسەر کۆکردنەوە و پرۆسێسکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاری، هەم دەرفەتی داهێنەرانە و هەم تەحەدای جددی دروستدەکات.

زیرەکیی دەستکرد دەتوانێت پشتگیریی ئازادیی رادەربڕین بکات لەڕێگەی ئاسانکاری دەستڕاگەیشتن بە زانیاری، رێگەدان بە کەسانی زیاتر بۆ پەیوەندیکردن لە سەرانسەری جیهاندا، و گۆڕینی چۆنیەتی ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان لە ئاستی جیهانیدا.

لە هەمان کاتدا زیرەکیی دەستکرد مەترسیی نوێ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، بەوپێیەی دەتوانرێت بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست یان چەواشەکارانە و بڵاوکردنەوەی قسەی رقاوی لەڕێگەی ئۆنلاینەوە و پشتگیریکردنی فۆڕمی نوێی سانسۆر بەکاربهێندرێت.

ئێستا زیرەکیی دەستکرد دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی ساختە ئەوەش رۆڵی هەیە لەوەی متمانەکردن بە سیستمی دیموکراسی تێکبدات، چارەسەرکردنی ئەم تەحەددایانە پێویستی بە هاوکاریی نێوان حکومەتەکان، میدیاکان و کۆمەڵگەی مەدەنی هەیە.

پەیماننامەی دیجیتاڵیی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی تەکنەلۆژیا دەکاتەوە لە هەمان کاتدا پاراستنی نهێنیی تاک و ئازادیی رادەربڕین.

 

لە هەرێمی کوردستانیش لەمڕۆژەدا رۆژنامەنووسان و کەسانی تایبەتمەند بە میدیا و چالاکوانان چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەن، هەمووان داوای میدیای سەربەخۆ و ئازاد دوور لە مللانێی حزبی و سیاسی دەکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵپەڕی ئەكسیسۆس: ئیسڕائیل شوێنی یۆرانیۆنە پیتێندراوەكانی ئێران دەزانێت

چەند بەرپرسێكی باڵای ئیسڕائیل رایانگەیاندووە، وڵاتەكەیان شوێنی ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوەی ئێران دەزانێت كە تـ.ـاران لە جیهانی دابڕاندوون. ماڵپەڕی…
زیاتر ببینە

ڕوسیا هۆشداریدەدات لە کەوتنی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بەهۆی سزاکانەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا “ڕوسکوزمۆس” هۆشداریدەدات لەوەی سزا سەپێنراوەکانی سەر ڕوسیا کاریگەریی نەرێنییان دەبێت لەسە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی…
Total
0
Share