بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 68 دۆلار لە بەهاکەی دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 326 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 304 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.
لەئێستادا، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت:
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 575 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 670 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 700 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 765 هەزار دینارە.