کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، درەنگانی شەوی دووشەممە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ناوچەکەمان بەگشتى نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى سنورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ شەممە.
لەبارەی کەشی سبەی دووشەممەوە، کەشناسی دەڵێت، سبەى ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور و هەندێک کات هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ نمەباران لە هەندێک کات لە ناوچە جیاجیاکانى سنورى پارێزگاى دهۆک و پاشان سنورى پارێزگاى سلێمانى، لەگەڵ هەورەتریشقە لەکاتى باران.
دەشڵێت، ئەگەرى کەمێک نمەباران بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر هەیە، پاشان شەپۆلێکى باران روو لە ناوچەکەمان دەکات لە کاتەکانى درەنگانى شەوى دووشەممە.
لەبارەی پلەی گەرمیی سبەینێوە، کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات، لە سنورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک، پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە بە (2-3) پلەى سیلیزى، بەڵام لە سنورى پارێزگاى سلێمانى، هەڵەبجە و کەرکوک، بەرزدەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 23 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە :24 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 26 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 28 پلەى سیلیزى