لە شارۆچکەی دوکان کێڵگەیەکی پەلەوەر سووتا

لە شارۆچکەی دوکان کێڵگەیەکی پەلەوەر بە نزیکەی 20 هەزار مریشکەوە سووتا و زیانی 250 هەزار دۆلاری لێکەوتەوە.

نازم عەبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئیستای راگەیاند، ئەمڕۆ کێڵگەیەکی پەلەوەر لە سنووری شارۆچکەی دوکان سووتا و بەهۆیەوە زەرەر و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، قەبارەی زیانەکانی سووتانی کێڵگە پەلەوەرییەکە بە 250 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت، هەروەها 15 بۆ 20 هەزار پەلەوەری تێدابووە کە سەرجەمیان سووتاون.

ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە کێڵگە پەلەوەرییەکان بایەخی زۆریان بۆ هاوڵاتیان و بەرهەمی ناوخۆ هەیە و بوونەتە هۆی رەخساندنی 500 هەزار هەلی کار، بەڵام لەلایەن حکومەتەوە هاوکاری دارایی و پاڵپشتی ناکرێن، تا لەکاتی رووداوە نەخوازراو و زەرەر و زیانەکاندا پشتی پێببەستن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەکانی نزیک لە چەکدارانی دیمەشق: هێزەکانی هەسەدە هەوڵی پێشڕەوی دەدەن بەرەو گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە چەکدارانی دیمەشق رایانگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەوڵی پێشڕەویدان بەرەو گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب.…
Total
0
Share