قوباد تاڵەبانى بەشدارى لە کۆڕبەندى ئابوریى دێلفى لە یۆنان دەکات

بۆ بەشداربوون لە کۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی، قوباد تاڵەبانی سەردانی یۆنان دەکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە یاوەری هەریەک لە وەزیری پلاندانان و جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەرەو یۆنان بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوریی دێڵفی، کە ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵا و بیرمەندان و ئەکادیمیستانی جیهان بەشداری تێدا دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دوا پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئابورییەکان.

سێیەم ساڵە قوباد تاڵەبانی بەشدارە لەم کۆربەندە نێودەوڵەتییەدا کە چاوەڕێ دەکرێت پلان و ستراتیژی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان تاوتوێ بکرێت و نەخشەڕێگای ئایندە دابڕێژرێت لەبەر رۆشنایی گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ناوچەکە، وەک ئەوەى لە راگەیەندراوى نووسینگەکەیدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەدهەم بارزانی: ئەوەی مامۆستایان ئەنجامییان داوە لەپێناو هۆشیارکردنەوەی میللەتێکی گەورەیە

ئەدهەم بارزانی، سەردانی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی کرد و پاڵپشتیی خۆی بۆ داواکارییەکانییان دەربڕی و راشیگەیاند، “سەردانی بافڵ جەلال…
Total
0
Share