لە سۆران ماتۆڕسکیل سێ کەسی کرد بە ژێرەوە

لە سەنتەری قەزای سۆران، ماتۆڕسکیلێک سێ کەسی کرد بە ژێرەوە و برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، ئاگادارکراینەوە لە بوونی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەنتەری سۆران دوای گەیشتمان بە شوێنی رووداو بۆمان دەرکەوت ماتۆڕسکیلێک سێ کەسی کردووە بە ژێرەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ کەسەکە پێکهاتبوون لە دوو ژن و منداڵێک و لە رووداوەکەدا برینداربوون.

داوایشیکرد، شۆفێران و ماتۆڕسوارەکان پابەندی رێنمایی و هێماکانی هاتوچۆبن بە مەبەستی دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم مندالێکی تازە لەدایکبوو لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنێتەوە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، منداڵێکی تازە لەدایکبوو، لە سنوورەکانی بیلاڕوسیا – پۆڵەندا دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share