گەشتوگوزاری هەڵەبجە: رۆژانی جەژن نزیکەی 50 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی هەڵەبجەیان کردووە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “بۆ رۆژانی جەژن نزیکەی 50  هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی هەڵەبجەیان کردووە”.

هەورامان جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان، نزیکەی 50 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری هەڵەبجە و سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانیان کردووە، کە زۆرینەیان گەشتیاری ناوچەکانی خوارووی عێراق بوون”.

وتیشی، “زۆربەی شوێنەکانی هەڵەبجە گەشتیاریین، لە گەشتوگوزاری هەڵەبجە 36 ناوچەی گەشتیاری تۆمارکراون لەگەڵ کۆمەڵێک شوێنی دیکە کە شوێنەوارین و دەتوانرێت بۆ گەشتیاری سوودی لێببینرێت، بەڵام لەبەرئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوارەوە کاری کنە و پشکنین و هەڵکۆڵینیان تەواو نەبووە نەتوانراوە وەک لایەنی گەشتیاری سوودیان لێوەربگیرێت هەوڵدەدرێت لە داهاتوودا ئەوانیش بکرێن بە شوێنی گەشتیاری”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: وەرزی گەرما و شۆردنی بەردەرگا و ئۆتۆمبیل هۆکاری گرفتی کەمئاوین

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی سەربە وەزارەتی شارەوانی ئاشکرایدەکات، ئەگەرچی حکومەتی هەرێم هەوڵی پێویستیداوە بۆ دابینکردنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان: بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان کاتژمێرێک تاقیکردنەوەکان دوادەخەین

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان کاتژمێرێک تاقیکردنەوەکان دوادەخرێت. وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share