لە عێراق لەگەڵ مووچەی مانگی چواردا 50 هەزار دینار جەژنانە دەدرێت

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستدەكرێت بە خەرجكردنی مووچەی خانەنشینانی بیمەكراو بۆ مانگی چوار و لەگەڵ پاداشتێك بە بڕی 50 هەزار دینار بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە.

خلود حەیران بەڕێوبەری گشتیی بەشی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران رایگەیاند، سەرجەم رێكارەكانی پەیوەست بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینكراوانی بیمەكراو لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەستپێكردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، هەر كرێكارێكی خانەنشین بڕی 50 هەزار دینار جەژنانەی پێدەدرێت كە لەگەڵ مووچەكانیان دەتوانن وەریبگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەزانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی دووی خوێندکاران تەواوبووە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئاماژە بە تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی دەرماڵەیەکی دیکەی خوێندکاران دەکات، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان لە عەفرین ئیدانە دەكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی ‌‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكیدا رایدەگەیەنێت، بە توندی كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان…
Total
0
Share