هێرشەکانی سەر لوبنان سەرەتایەک بۆ دیمەنێکی نوێێ جەنگ

لوبنان

دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر ئاگربەستە کاتییەکەی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، جارێکی دیکە هێرشەکان دەستیانپێکردەوە، بەڵام هاوشێوەی جاری رابردوو پێناچێت وڵاتی لوبنان بەتایبەت بەشی باشووری وڵاتەکە لە پریشکی ئەو ئاگرە پارێزراوبن.

رۆژی شەممە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، پێنج مووشەکیان لە خاکی لوبنانەوە ئاڕاستەکراوە و لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە خراونەتە خوارەوە.

لەدوای هێرشەکان ئیسرائیل راستەوخۆ حزبوڵای لوبنانی بە ئەنجامدەری ئەو هێرشانە تۆمەتبارکرد، کە لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا ئەمە یەکەمجارە هێرشی لەو شێوەیە ئەنجامبدرێت.
لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا هەر دوێنێ شەممە ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی بۆسەر باشووری لوبنان ئەنجامدا.

نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان رایگەیاند، ئەو هێرشانە کاریگەریی خراپیان لەسەر لوبنان و لوبنانیەکان دەبێت، وڵاتەکە دەخاتە بەردەم مەترسیی شەڕێکی نوێ.
جەختیشیکردەوە، وڵاتی لوبنان دەسەڵاتی راگەیاندنی شەڕ و ئاشتی هەیە، نەک لایەنێکی دیکە.

حزبوڵای لوبنانی کە وەک تۆمەتباری دەستپێکردنەوەی ئەم هێرشانە هەژماردەکرێت، بڵاویکردەوە، هیچ هێرشێکیان بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامنەداوە، ئەوان دەیانەوێت ئەمە وەک بیانوویەک بۆ بەردەوامی شەڕ بەکاربهێنن.
هاوکات پابەندبوونی خۆی بە ئاگربەست دووپاتکردەوە.

لە 27 ی تشرینی دووەمی 2024 ئاگربەستی نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل لە دەوحەی قەتەر راگەیەندرا، کە بەپێی بڕگەکانی جگە لە وەستانی هێرشەکانی هەردوو لا دەبوو لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە سوپای ئیسرائیل بە تەواوی لە لوبنان بچێتە دەرەوە، بەڵام پابەندنەبوون و هێشتا لە پێنج خاڵی سنووری وڵاتەکە هێزی ماوە.

حەسەن جۆنی راوێژکاری سەربازی و ستراتیژی دەڵێت، “ئاڕاستەکردنی ئەو مووشەکانە لە لوبنانەوە دەکرێت سەرەتایەک بێت بۆ بینینی دیمەنێکی نوێی جەنگ، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت دۆخەکە دەتەقێتەوە”.
جەختیشیکردەوە، سوپای لوبنان و هێزەکانی یونیفێل هەموو هەوڵێک بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری 1701 ی نەتەوەیەکگرتووەکان دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گاردیان: تۆڕەکانی تورکیا پاسپۆرتی ساختە بۆ ئەندامانی داعش دەردەکەن بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا و ئەمریکا

لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەنجامیداوە دەریخستووە، لە تورکیا بەشێوەیەکی مەترسیدار پاسپۆرتی گەشتکردنی ساختە هاوشێوەی پاسپۆرتی فەرمی بۆ…
Total
0
Share