وەفدی ئیمڕ‌‌اڵی گەیشتنە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆدەبنەوە

 وەفدی ئیمڕ‌‌اڵی گەیشتنە سلێمانی و بڕیارە لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببنەوە.

بێستون فایەق راوێژكاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای رەسمیی یەكێتی راگەیاند، سەردان و ئەو پەیامەی لەلایەن وەفدی ئیمراڵییەوە دەگەیەندرێتە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گرنگیی تایبەتی خۆی هەیە و پەیوەندی بەپرسی كورد بە گشتی و پرسی كورد لە باكووری كوردستان بە تایبەتی هەیە.

وتیشی، “سەرۆك بافڵ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵێكی گرنگی ناوچەیی بۆ پرسی كورد دەگێڕ‌ن، بۆیە وەفدەكەی ئیمڕ‌‌اڵی كە لەئێستادا هاتووەتە هەرێمی كوردستان سەردانی سەرۆكی یەكێتی دەكات و پەیامی ئیمراڵی-یان پێیە بۆ ئاڵوگۆڕ‌ی بیروڕ‌ا لەسەر پرسی كورد”.

راشیگەیاند: “لەئێستادا كەپرسی چارەسەری كێشەی كورد لە باكوور هاتووەتە كایەوە، وەفدەكە بەگرنگی دەزانن كەبۆچوونی سەرۆك بافڵ لەسەر ئەو پرسە وەربگرن، ئەمەش بۆ رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر پرسە نیشتمانییەكان دەگەڕ‌ێتەوە”.

بێستون فایەق ئەوەشیخستەڕ‌وو، “سەردانەكەی وەفدی ئیمڕ‌‌اڵی لەم كاتەدا بۆلای سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكاتێكدایە كەپرسی چارەسەری كێشەی كورد لە باكوور و گفتوگۆ بۆ رۆژئاوا پرسێكی گەرمە و پێویستی بە بۆچوون و راگۆڕ‌ینەوە هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بزوتنەوەی ئیسلامی: لەبەر بەرژەوەندیی مسوڵمانان کورسییەکانی پەرلەمان پڕدەکەینەوە

مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، ئەو پێنج کورسییە پەرلەمانییەی لەلایەن یەکگرتووی ئیسلامییەوە دەستیلێهەڵگیراوە پڕیدەکەنەوە و بڕیارەکەش بۆ…
Total
0
Share