بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر بڕیارێك لەبەرژەوەندیی چارەسەری كێشەكانی ژیانی خەڵك و هەرێمەكەمان بێت لەگەڵیداین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە یان برێم، كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێم كرد.

لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە، پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی رێكخستنەوە و یەكڕیزیی ماڵی كورد و یەكگووتاری سیاسی راشكاوانە دوا و وتی، هەر بڕیارێك لەبەرژەوەندیی چارەسەری كێشەكانی ژیانی خەڵك و هەرێمەكەمان بێت لەگەڵیداین، بەڵام دەبێت نییەتی جددی هەبێت بۆ كاركردنی پێكەوەیی و هاوبەشێتی راستەقینە چونكە هەر هەوڵێك لە دەرەوەی ئەم ویستە نیشتمانییە بە زیان بۆ گەلەكەمان دەشكێتەوە و لەو رووەوە سەرۆك بافڵ روونیشیكردەوە، ئەركی هەمووانیشە بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەم دۆخەدا مامەڵە بكەن و پێكەوە هەنگاوبنێن بۆ دروستكردنەوەی متمانە و پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار كە بە یەكسانی خزمەتی هەمووان بكات و لەئاست داواكاریی خەڵكیشدابێت.

سەبارەت بە سوریا و رۆژئاوای كوردستان سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند؛ جەختدەكەینەوە كە لەگەڵ ئەوەداین رێز لە ئیرادە و مافی هەموولایەك بگیرێت و كوردیش بەشێكی گرنگ بێت لە سوریای نوێدا چونكە هەر پەراوێزخستنێك زیان بە ئارامی و ئاسایشی وڵاتەكە و ناوچەكەش دەگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: حەوت دەرۆزەکەر لەسەر رێگای عەربەت-سلێمانی دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەش دەرۆزەکەر لەسەر رێگای عەربەت-سلێمانی دەستگیرکران. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەڵمەتێكی…
زیاتر ببینە

لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی لەبارەی كۆبوونەوەی سەركردایەتیی یەكێتی بڵاوكردەوە

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له‌ سلێمانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ی تشرینی دووه‌م به‌ ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆكانی حزبه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌، لاهور شێخ جه‌نگی…
Total
0
Share