لیژنەی دارایی لەبارەی گۆڕانكاریی لە یاسای بودجە روونكردنەوەدەدات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت،هیچ گۆڕانكارییەكی بنەڕەی لە یاسای بودجەی عێراق نەكراوە و هەمواركردنەوەی ئەو یاسایە، تەنها تایبەت بووە بە ماددەی 12، كە تایبەتە بە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان.

لەو بارەیەوە مستەفا كەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەمواری یاسای بودجە سنوورداربووە و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پێشتر ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە.

وتیشی، “لە هەمواری یاساكەدا، هیچ دامەزراندنێكی نوێ نییە، بەڵام پێدەچێت لە چوارچێوەی خشتە داراییەكانی بودجەدا، حكومەتی عێراق هەنگاوبنێت بۆ كاراكردنەوەی بەشێك دەقەكانی پێشووی ئەو یاسایە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share