ئاگادارییەكی بەپەلە بۆ سەرجەم هاوڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی دەكاتەوە كە لە رۆژی یەكشەممەوە سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كار بە سیستەمی پارەدانی كاش ناكرێت.

لە ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانیدا هاتووە، بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان كار بە سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو،پێویستە هەر هاوڵاتییەك كە سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی دەكات بۆ هەر مامەڵەیەك خاوەنی كارتی بانكی بێت و بە پێچەوانەوە هیچ كارێكیان بۆ ناكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
Total
0
Share