نرخی زێڕ بەرزبووەوە

نرخی زێڕ لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا رووی لە بەرزبوونەوەکردووە و نرخی ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ گەیشتە 2752 دۆلار.

لەدوای دەستبەکاربوونی ترەمپەوە نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕە جیهانییەکان زیادیکردووە، بە جۆرێک بەراورد بە دوو رۆژ بەر لە ئێستا نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕە جیهانییەکان و بۆرسەی زێڕدا، هەر کیلۆیەک بە 88 هەزار و 523 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بە جۆرێک نرخەکان بە گوێرەی بەهای دۆلار بەراورد بە دینار بەمجۆرەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 21 به 583 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 18 به 500 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 22 به 612 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 24 به 668 هەزار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەگەڵ بەرزیی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان عێراق لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە هەرزانترین نرخی بەنزینیان هەیە

بەپێی ماڵپەڕی جیهانیی نرخی بەنزین، عێراق لە پێشەوەی هەرزانترین وڵاتی سوتەمەنی (بەنزین)ـە و لە دوایین ریزبەندیشدا پلەیەکی دیکە…
زیاتر ببینە

میدیایەكی عێراقی: لە 10ی ئەم مانگەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

رێككەوتن كراوە لەسەر سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە، وەك ئەوەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاماژەی پێدەدات. سەرچاوەكەوە…
Total
0
Share