بەهۆی رژانی گازوایلەوە شۆفێری تانکەرێک دەستگیرکرا

تانکەرێک گازوایلی لەسەر شەقام رشتووە و بەو هۆیەوە شۆفێرەکەی دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەلایەن مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى ناڵپارێز شۆفێرى تانکەرێک دەستگیرکرا کە بووەتە هۆى رژانى گازوایل و پیسبوونى شەقامەکە، ئەوەش بووەتە جێگەى مەترسى بۆ سەر شۆفێران “.

دەشڵێت، “ئێستا شۆفێرەکە راگیراوە و پەڕاوى لێکۆڵینەوەى رادەستى دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری رێکارى یاسایی “.

May be an image of road

May be an image of text

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ناوچەیەکی هەرێم گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەکرێت

لە سنووری چەمچەماڵ، گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانییدا دەکرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی…
Total
0
Share