سودانی بڕیاریدا و نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی بە ناردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە.

موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی كە بڕی 30 هەزار بەرمیل نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان ناحیەی سیروان و دەوروبەری دابینبكرێت.

وتیشی، “داواكارین لە بەڕێوەبەراتیی سووتەمەنیی پارێزگای هەڵـــەبجە ئەو بڕە نەوتە سپیيە وەربگرن كە بۆ پارێزگاكە دابینكـــراوە.

بابەتی پێشتر

بۆ دابەشكردنی مووچەی سبەینێ بڕیاردرا

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەستی لەکارکێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share