لە ساڵرۆژی دامەزراندنی سوپای عێراقدا محەمەد شیاع سودانی بڕیار دروستکردنی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی بۆ هێزە ئەمنییەکان دەرکرد.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان بەبۆنەی رۆژی سوپای عێراقەوە دەستکردن بە جێبەجێکردنی شاری 6 ی کانونی دەرکرد.
پرۆژەکە پێکدێت لە دروستکردنی چەندین یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کارمەندانی سەر بە وەزارەتیی بەرگریی عێراق و لەسەر زەوی سەربازگەی تاجی بونیاددەنرێت.