راگەیەندراوی دەم پارتی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئیمڕاڵی

دەم پارتی راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی دوێنێی دورگەی ئیمڕاڵی بڵاوکردەوە و بە گرنگ بۆ چارەسەری پرسی کورد وەسفی کردووە.

دوێنێ یەکشەممە وەفدێکی دەم پارتی کە پێکهاتبوون لە سڕی سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان سەردانی دورگەی ئیمڕاڵیان کرد و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان کۆبوونەوە.

لەبارەی کۆبوونەوەکەوە دەم پارتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجەلان زۆر باش بووە و ورەی بەرزبووە.

ئاشکراشیکرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چارەسەری پرسی کورد و دۆخی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەراست کراوە.

جەختیشیکردەوە، ئۆجەلان هەڵسەنگاندنی بۆ چارەسەری پرسی کورد کردووە و جەختی لە بەهێزکردنی برایەتی نێوان کورد و تورک کردووەتەوە و بە بەرپرسیارێتی مێژوویی و پێویستی سەدە ناوی بردووە.

 

بابەتی پێشتر

وادەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارەیەک وەزیر بانگهێشتی دانیشتنی داهاتوو دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share