هەڵبژاردەی عێراق دوای ئەوەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی هێنا بەرامبەر هەڵبژاردەی سعودییە، ماڵئاوایی لە جامی کەنداو کرد.
ئەمڕۆ شەممە، هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتی جامی کەنداو روبەرووی هەڵبژاردەی سعودییە بووەوە و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی هێنا.
هاوکات، گۆڵەکانی سعودییە لەلایەن سالم دۆسەری یەک گۆڵ و عەبدوڵڵا حەمدان دوو گۆڵ تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی عێراقیش لەلایەن موهەنەد عەلییەوە تۆمارکرا.
هەروەها، دوای ئەم شکستە عێراق بەرەو ریزبەندی چوارەمی کۆمەڵەکەی دابەزی و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.