سۆران عومەر: 12 رۆژە پارە بۆ مووچەی مانگی 11 هاتووە بۆچی دابەشیناکەن؟

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە حکومەتی هەرێم دەڵێت، “12 رۆژە پارە بۆ مووچەی مانگی 11 هاتووە بۆچی دابەشیناکەن؟”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، 12 رۆژە پارە بۆ مووچەی مانگی 11 لەبەغدادەوە هاتووە بۆ هەرێم، ئەگەر مووچەی مانگی 10تان پێنەداوە بۆ دابەشیناکەن؟.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، بۆ هێندە دژی ئەو میللەتەن و مووچەکەی بە بارمتە دەگرن؟ ویژدانتان ئەگەر ماوە با جارێک ئازارتان بدات کە خەڵک بەو زستانە بێ نەوت و بێ کارەبا و بێ بازاڕ و بێ پارەو قەرزارە.

وتەکانی ئەو پەرلەمانتارە لەکاتێکدایە، لە رۆژەکانی کۆتایی ساڵداین، بەڵام هێشتا حکومەتی هەرێم مووچەی دوو مانگی کۆتایی ساڵی دابەشنەکردووە و چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم هێشتا نادیارە.

بابەتی پێشتر

شێوازی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ سەری ساڵ راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share