پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، مانگانە دوو بوتڵ غاز بە هاوڵاتییان دەدرێت و دەشڵێت، “هیوادارین بەغداد شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت”.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیوادارین ساڵی داهاتوو ساڵی چارەسەركردنی كێشەكان بێت و چیتر زوڵم لە هەرێم نەكرێت و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.
وتیشی، “ساڵانە گرفتی غاز سەرهەڵدەدات هەرچەندە ئەمساڵ ئەو گرفتە نەبووە، بەڵام بۆ بەرگرتن لەو گرفتە و رێكخستنەوە و دابەشكردنی غاز بەسەر هاوڵاتییاندا لە رێگای فۆڕمێكەوە مانگانە دوو بوتڵ غاز بە هاوڵاتییان دەدرێت كە بتوانرێت لە داهاتوودا پێدانی غاز بە سیستمی كۆبۆن یەكێك بێت لە بژاردەكان”.