وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند ستافی پێویست بۆ کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە دابین دەکرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت” بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، ستافی مامۆستا بۆ کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە دابین دەکات و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی کردنەوەی کۆلێجەکە لە ڕووی دابینکردنی توانا مرۆییەکانەوە چارەسەردەبێت”.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەئێستادا وەزارەتی خوێندنی باڵا هەنگاوەکانی دەستپێدەکات بۆ ڕێکخستنی دەرفەتی ڕاهێنانی پێداگۆجی بۆ مامۆستاکان، و تیمی زانستی پێکدەهێنرێت بۆ مەبەستی کارکردن لەسەر داڕشتن و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندنی پزیشکی.
ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی خوێندنی باڵا رەزامەندی دەربڕی لەسەر کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجەدا.