وەزارەتی ناوخۆ پەیوەست بە مووچە فەرمانبەران و ئەفسەرەکانی ئاگاداردەکاتەوە

بە گوێرەی نووسراوێک کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم داوا لە سەرجەم فەرمانبەر و ئەفسەرەکانی دەکات هەر کەس کارتی نیشتمانی نییە پەلە بکات لە دەرهێنانی ئەگەرنا کاریگەریی لەسەر مووچەکانیان دەبێت .

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی پارێزگاکانی هەرێم و  ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە، داوا لە ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی  سەر بە وەزازەتی ناوخۆ دەکات کە کارتی نیشتیمانی دەربکەن و پەلە بکەن لە دەرهێنانی، تاوەکو کاریگەری نەبێت لە سەر پێدانی مووچەکانیان.

باس لەوەشکراوە، هەر کەسێک کارتی نیشتمانی دەرنەهێناوە، پێویستە لانیکەم وێنەی تۆماری ئەلیکترۆنی (سوڕە قەیدی ئەلیکترۆنی) کە ژمارەی تیابەتی کارتی نیشتمانیی تێدا دەنوسرێت پێ بێت و بیداتە بە بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەوامی تێدا دەکات.

هەروەها لە نوسراوەکەدا ئاماژەش دراوە بەو کەسانەی  سەر بە ناوچە دابڕێنراوەکانی ماددەی (140) ن ، دەتوانن سەردانی بەشی تۆماری ناوەندی لە بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامەو کارتی نیشتمانیی هەولێر یاخود دهۆک بکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دەرچوونی ئەم نوسراوە لە چوارچێوەی یەکێکە لەو داواکاری و پێداویستیانەی حکومەتی عێراق داوای کردووە و کاریگەری دەبێت لەسەر پێدانی مووچە گەر کەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت.

بابەتی پێشتر

 ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share