نەجمەدین محەمەد: مامۆستایان داوادەكەن سێ مووچەكە دابەشبكرێت و تەوتین دەستپێبكات

ئەندامێكی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران رایدەگەیەنێت، مامۆستایان داوادەكەن سێ مووچەكە دابەشبكرێت و تەوتین دەستپێبكات.
مامۆستا نەجمەدین محەمەد، ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێستا مامۆستایان بایكۆتیان كردووە بۆ یەك مووچە نەبووە، بەڵكو داوادەكەن مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ دابەشبكرێت و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق جێبەجێبكرێت كە تەوتینكردنی مووچەكانە.

وتیشی، “پێویستە تەوتین دەستپێبكات و ئەو پڕۆسەیەش لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت”.

بابەتی پێشتر

بای بەهێز ناحیەیەك بێ كارەبا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share