بای بەهێز ناحیەیەك بێ كارەبا دەكات

بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دوكان رایدەگەیەنێت، بەهۆی بای بەهێزەوە ناحیەیەك بێ كارەبا بوون.

عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دوكان رایگەیاند، ئەمشەو بەهۆی بای بەهێزەوە لەسەر فیدەری دوو وێستگەی گۆڕینی كارەبای دوكانی گەشتیاری لە نێوان گوندی قەرەتەپە و سەرسیان لە ناحیەی بنگرد دەیان ستوونی 11مەتری هێڵی 11 كەی ڤی شكاوە بووەتە هۆی بڕانی كارەبا سنوورەكە.

راشیگەیاند، لە ئێستادا كارمەندانی هۆبەی چاكسازیی كارەبای بنگرد سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن.

بابەتی پێشتر

لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەست بڕیاردەدرێت

بابەتی دواتر

نەجمەدین محەمەد: مامۆستایان داوادەكەن سێ مووچەكە دابەشبكرێت و تەوتین دەستپێبكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share