بەڕێوەبەری راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو فەرمانبەرانەی كە بەشێوەی گرێبەست خزمەتدەكەن لە ساڵی نوێوە گرێبەستەكانیان بۆ نوێدەكرێتەوە و هیچ گرفتێكیان نییە.
زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی بەشێوەی گرێبەست خزمەتدەكەن و لە كۆتایی ئەمساڵدا گرێبەستەكانیان بەكۆتادێت بۆ ساڵی داهاتوو گرێبەستەكانیان بۆ نوێدەكرێتەوە.
وتیشی، “لە دوای ساڵی نوێوە رێكارەكانیان بۆ ئەنجامدەدرێت كە بەرزدەكرێتەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گرێبەستەكانیان بۆ نوێدەكرێتەوە”.