ڤیتامینەکان بە تەواوکەرێکی گرنگی جەستەی مرۆڤ دادەنرێن، بەجۆرێک کە هەموو مرۆڤێکی ئاسایی بۆ تەندروستییەکی باشتر، لە رۆژێکی تەواودا پێویستی بەکارهێنانی بڕێکی گونجاو لە ڤیتامین و کانزاکان هەیە.
بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکان، باشترین کات بۆ خواردنی ڤیتامینەکان بریتییە لە دوای نانی بەیانی یان دوای نانی نیوەڕۆ.
هاوکات، زیاتر لە 13 جۆر ڤیتامین بوونی هەیە و لە چەندین سەرچاوەی جۆراوجۆردا دەست مرۆڤ دەکەوێت، وەک: سەوزەو میوەکان، گۆشت، پاقلەمەنییەکان و چەندین سەرچاوەی تر.