ترامپ دوو پڕۆژەی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەنجامدەدات

دۆناڵد ترەمپ

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لەڕێگای رێکخراوە تایبەتەکەیەوە و بەهاوبەشی کۆمپانییەکی بەڕیتانی، دوو پرۆژەی نوێ لە وڵاتی سعودییە ئەنجامدەدات.

ماڵپەڕە جیهانییەکان رایانگەیاندوە، دۆناڵد ترامپ لەچوارچیوەی پرۆژەی بەرەوپیشبردنی رۆژهەڵاتی ناوەراست دوو پرۆژە بەهاوبەشی کۆمپانیای   Darglobal لە وڵاتی سعودییە جێبەجێدەکات، کە بریتین لە پرۆژەی نیشتەجێبوون و گەشتیاری.

هاوکات، لەماوەی رابردوودا دۆناڵد ترامپ، پلانی جێبەجێکردنی پێنج پڕۆژەی جۆراوجۆری لە سعودییە داوە، کە یەکێکیان بریتیبوو لە پڕۆژەی تاوەرێکی بازرگانی لەشاری جەددە بەناوی Trump Tower.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرپرسانی سعودییە دەرگای وەبەرهێنانییان بۆ سەرمایەدار و بازرگانەکانی ئەوروپا واڵاکردووە، پێشتر ترامپیش ئاماژەی بەوەدابوو کە ئامانجی دروستکردنی چەندین پرۆژەی جۆراوجۆری لەرۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەگشتی و سعودییە بەتایبەتی هەیە

بابەتی پێشتر

لە باڵەکایەتی خێزانێک لەناو بەفردا گیریان خواردووە

بابەتی دواتر

چ کاتێک گونجاوە بۆ خواردنی ڤیتامینەکان؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share