بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیر كردنی دوو كەسی بە تۆمەتی تەقەكردن و كاری ئاژاوەگێڕی راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیركراوە كە تۆمەتبارن بە هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت و تەقەكردن و بڵاو كردنەوەی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، یەكێك لەو تۆمەتبارانە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەردا لە ژێر كاریگەری بەكارهێنانی ئەو ماددەیەدا هەڵساوە بە ئازاردانی كەسێكی خاوەنپێداویستیی تایبەت و گرتەڤیدێۆی كاتی ئازاردانی تۆماركردووە، چەند تاوانێكی دزیكردنیشی ئەنجامداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەركەسێك چەكی بێمۆڵەت هەڵگرێت و خۆی نمایشبكات لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لە لایەن هێزەكانمانەوە دەستگیردەكریت، سوپاسی هاوڵاتیان دەكەین هەمیشە هاوكارمانن لە پێدانی زانیاری