ئیمانوێل ماکرۆن: فەرەنسا پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی عێراق

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی پابەندی وڵاتەکەی بە ئاسایش و سەروەری عێراق دووپاتکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سوریا و دوایین گۆڕانکارییەکانی کە لە ناوچەکە روودەدەن کرا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سودانی رایگەیاند، پێویستە هەوڵی هاوبەش بۆ گەیاندنی هاوکاریی بۆ سورییەکان و دووبارە بونیادنانەوەی وڵاتەکەیان بخرێنەگەڕ، بەبێ ئەوەی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆییان بکرێت.

لای خۆیەوە ئیمانوێل ماکرۆن، پابەندی وڵاتەکەی بە ئاسایش و سەروەری عێراق دووپاتکردەوە و جەختیکردەوە، عێراق لە ناوچەکە رۆڵێكی میحوەری هەیە.

بابەتی پێشتر

کاتی کۆتاییهاتنی وشکەسەرما راگەیەندرا

بابەتی دواتر

وتەبێژی وەزارەتی دارایی بۆ ئێستا: وەفدەكەی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەكە و هەمواری یاسای بودجە و پشكی هەرێم دەچێتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share