تورکیا وەک یەکەم وڵات باڵیۆزخانەکەی لە سوریادا کردەوە

دوای زیاتر لە 12 ساڵ، جارێکی تر تورکیا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە سوریادا کردەوە.

ئەمرۆ شەممە، بەفەرمی تورکیا وەک یەکەم وڵات، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کردەوە و ئاڵای وڵاتەکەی دوای زیاتر لە 12 ساڵ لە وڵاتەکەدا هەڵکرد.

هاوکات، بڕیارە لەچەند رۆژی دهاتوودا، سوریاش باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تورکیا بکاتەوە و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەردوو وڵات دوبارە دەستپێبکەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای روخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدو کۆنترۆڵکردنی وڵاتەکە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، قۆناغێکی نوێ لە سوریادا سەریهەڵدا و دەست بە پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکومەت کراو، بڕیاردرا بە ئەنجامدانی کۆمەلێک رێکار و هەنگاوی نوێ، وەک ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی سوریا لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا.

 

بابەتی پێشتر

لە ساڵی داهاتووەوە تورکیا نرخی گۆڕ بەرزدەکاتەوە

بابەتی دواتر

سۆزان مەنسور: چارەسەری كێشەی مووچە تەوتینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share