کۆریای باشوور.. سەرۆک سڕکرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت

پەرلەمانی کۆریای باشوور بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری سڕکردنی سەرۆکی وڵاتی دەرکرد، بەهۆی بڕیاری سەپاندنی یاسای سەربازیی لە وڵاتدا لە رۆژی 3ی ئەم مانگەدا.

لە پەرلەمانی کۆریای باشوور، کەمێک پێش ئێستا بە دەنگی 204 پەرلەمانتار، سەرۆک یۆن سوک یۆل سڕکرا و بڕیاری لێکۆڵینەوەکردن لەگەڵی درا لەسەر ئەو بارە نایاساییە وڵاتەکەی تێکرد و تۆمەتی یاخیبوون و کودەتای بەخشییەوە.

لەم ساتەوە، دەسەڵاتەکانی هەمووی رادەگیرێت و ناتوانێت هیچ بڕیارێک بدات وەک سەرۆکی وڵات تا ئەو کاتە دادگاییکردنەکەی تەواو دەبێت و دادگا بڕیار دەدات بمێنێتەوە وەک سەرۆک یاخود دووربخرێتەوە لەماوەی 180 رۆژی داهاتوودا.

سەپاندنی یاسای سەربازیی یون کە یەکەمجاربوو لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیەدا لە کۆریای باشوور، تەنها شەش کاتژمێری خایاند، بەڵام بووە هۆی ناسەقامگیریی سیاسی بەرفراوان و چالاکییە دیپلۆماسییەکان وەستان و بازاڕە داراییەکانی هەژاندووە. یون ناچار بوو فەرمانەکەی هەڵبوەشێنێتەوە، دوای ئەوەی پەرلەمان بە کۆی دەنگ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فەرمانەکەی دا.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی دادەبزێت و با چالاک دەبێت

بابەتی دواتر

خانمە رۆژنامەنووسێك لە سلێمانی كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share