دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە دەڵێن میلانیا-ی هاوسەری رەتیكردووەتەوە لەگەڵیدا بچێتە كۆشكی سپی لەمیانەی ویلایەتی دووەمیدا.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری “تایم”ی ئەمریكی، پاش هەڵبژاردنی بە “كەسایەتیی گشتی”، سەرۆكی هەڵبژێردراو ئاماژەی بەو راپۆرتانە كرد كە باسیان لەوەدەكرد خانمی یەكەم پلان دادەنێت بۆ مانەوە لە نیویۆرك، چونكە بارۆن-ی كوڕیان لە زانكۆی نیویۆرك دەخوێنێت.
كاتێك گۆڤارەكە پرسیاری لێكرد ئایا هاوسەرەكەی لەگەڵی دەبێت لە كۆشكی سپی، ترەمپ وەڵامیدایەوە، “ئێ.. بەڵێ”، ئاماژەشی بەو چالاكییانە كرد كە لە هەفتەكانی كۆتایی بانگەشەی سەرۆكایەتیدا ئەنجامیداون.
سەرۆكی هەڵبژێردراو لە چاوپێكەوتنەكەدا چەند جارێك باسی هاوسەرەكەی كرد و، وتی لایەنگرانی لە هەڵمەتی “جارێكی دیكە ئەمریكا گەورە بكەنەوە” میلانیا-یان خۆشدەوێت.