وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە بەغداد

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەردانێكی پێشتر رانەگەیەندراو گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقدا كۆببێتەوە.

گەیشتنی بە بەغداد پاش سەردانەكەی دێت بۆ ئەنقەرە و كۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا توركییەكەی.

ئامانجی سەرەكیی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە و بەتایبەتیش رەوشی سوریایە دوای پێشهاتەكانی ئەمدواییە و رووخانی رژێمی ئەسەد.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی ئەوروپا پردێكی ئاسمانیی مرۆیی بەرەو سوریا بونیاد دەنێت

بابەتی دواتر

سودانی و بلینكن كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات،…
Total
0
Share