وەزیری بازرگانیی عێراق دووپاتیکردەوە، وەزارەتەکەیان کۆگایەکی ستراتیژی هەیە و سەبەتی خۆراکیی هاوڵاتییان دابینکراوە بەشێوەیەکی تەواو.
ئەسیر داود غرێری، وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئاسایشی خۆراک هیچی کەمتر نییە لە ئاسایشی زەوی و وتیشی، “توانیومانە یەدەگی خۆراکی شەش مانگ دابین بکەین کە لە پێشتردا لە سێ مانگ زیاتر دابیننەدەکرا.
دڵنیایشیدا، لە هەر حاڵەتێکی لەناکاودا، دۆخی خۆراک بەتەواویی سەلامەتە و وەزارەتەکە لەسەر سەقامگیریی نرخەکان لە بازاڕەکاندا پێداگرە و رێگە بە هیچ بەرزبوونەوەیەکی نرخ نادات.