سەعدی پیرە: دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەکرێت

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان لەڕێگەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە دەکرێت نەک لەڕێگەی کەناڵی راگەیاندنەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فەرمانی سەرۆکی هەرێم بۆ پێکهێنانی حکومەت دەرچووە، یەکێتی وەفدی خۆی هەیە و پەیوەندی بە هەموو لایەنەکانەوە کردووە و لایەنەکان لە پەیوەندیدان بۆ دەستنیشانکردنی کات و شوێنی کۆبوونەوە.

باسی لەوەشکرد، دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەبێت نەک لەڕێگای کەناڵەکانی راگەیاندنەوە، ئەو قسانەی لە میدیادا دەکرێت کە فڵان بۆست بۆ فڵان لایەنە زیادە و بێ واتان و تەنها بۆ تێکدانن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
Total
0
Share