وەزیری تەندروستی: رێژەی مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ لە هەرێمی کوردستان هاوشانە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنفڕانسی نەخۆشییەکانی سنگ و دڵ رایگەیاند، رێژەی مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ لە هەرێمی کوردستان هاوشانە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.

وەزیری تەندروستی راشیگەیاند، نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی سوڕان بە پلەی یەکەم دێن لە پلەی مردن و پەککەوتن، بەڵام تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ئەگەر کەمتر نەبێت لە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان ئەوا زیاتر نییە.

باسی لەوەشکرد، ئێمە لە هەرێمی کوردستان، خاوەنی توانایەکی بەرزی پزیشکیین و لە ئەنجامدا گەڕانەوە و متمانەی هاوڵاتیی بە پزیشکدان بەدەستهاتووە و لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، لە هەموو بوارەکانی نەخۆشییەکانی دڵدا بەرەوپێشچوونی باش بەدەستهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ وردبینیی تەواو بۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات بکرێت. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری…
Total
0
Share