بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیداری مێری بەشداریدەکات و لەسەر چەند پرسێک قسەدەکات

ئەمڕۆ، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەشاری هەولێر بەشداری لە دیداری مێری دەکات و لە پانێڵێکدا، باس لە رەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکات، هاوکات سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی بۆ ئەم قۆناغ و هەلومەرجە دەخاتەڕوو.

قسەکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکە لە کاتژمێر 12:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەبێت.

ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە کۆمەڵێک کۆنفرانسی بەرفراوان و کۆبوونەوەی گشتی ئەنجامدەدات، لەوانە و ساڵانە دیداری مێریە،كە كۆنفرانسێكی سیاسەتی ئاستی باڵایە لە عێراق، و لە پاییزی هەموو ساڵێکدا بە بەشداری سەرکردە سیاسییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوەش بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی کەرکوک دەستیانپێکردەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتە…
Total
0
Share