پلەی گەرمیی ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی دەخاتەڕوو و دەڵێت، پلەی گەرمی ئەم دوو رۆژە جێگیر و خێرایی با-ش مامناوەند دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و، پلەی گەرمی نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ و، خێرایی با-ش لەسەرخۆ (مامناوەند) دەبێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ-ش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا و، پلەی گەرمی نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەهەمان شێوە خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان بەرزترین پلەی گەرمیی شار و ناوچەكان بەمجۆرە دەبێت، (هەولێر 24 پلە، سلێمانی 22، دهۆک 23، کەرکوک 26، هەڵەبجە 23، زاخۆ 24، سۆران 22، حاجی ئۆمەران 13 و گەرمیان 26 پلە).

بابەتی پێشتر

ریال مەدرید و بەرشەلۆنە یەكەم كلاسیكۆی ئەم وەرزە ئەنجامدەدەن

بابەتی دواتر

نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share