بەغداد زیاتر لە 109 ملیار دیناری بۆ مووچە رەوانەی هەرێم كرد

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی چوارشەممە زیاتر لە 109 ملیار دیناری بۆ مووچە رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی چوارشەممە بڕی 109 ملیار و 663 ملیۆن و 329 هەزار دینار وەك شایستەی راگیراوی مووچەی مانگەكانی ئایار، حوزەیران، تەمموز و ئاب و ئەیلولی وەزارەتی كارەبا و سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و ئەو مووچەخۆرانەی ناویان لە یەكچوو بوو لەگەڵ ئەو مووچەخۆرانەی بایۆمەتریان كێشەی تێدابوو خەرجكرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێمدا هاتووە، سبەی پێنجشەممە خشتەی مووچەی مانگی ئەیلول رادەگەیەندرێت.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: سبەینێ شەقامێک بەربەست دەکرێت

بابەتی دواتر

ژمارەیەك تیرۆریست لە سنووری ناوشوان دەبینرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی هەڕەشەكردن لە ژنێك راگەیاند. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share