ئیتاڵیا بۆ یەکەمجار کۆچبەران دەنێرێتە ئەلبانیا

بۆ یەکەم جار، 16 کۆچبەر لە کەنارئاوەکانی ئەوروپا لە سنووری ئیتاڵیا رزگارکران کە دەیانەویست بە رێگەی نایاسایی بچنە ناو خاکی ئیتاڵییاوە و دوای دەستبەسەرکردنیان، هێزی دەرایی ئیتاڵیا بردنی بۆ بەندەری شێنگجینی ئەلبانیا.

ئەم رووداوە، ئەمڕۆ چوارشەممە روویدا و بە گۆڕانکارییەکی نائاسایی و لەناکاوی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچبەرانی دەریای ناوەڕاستدا تەماشادەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا، ئەو ژمارە کۆچبەرە، 10 هاوڵاتیی بەنگلادیشی و شەش هاوڵاتی میسڕی بوون، رۆژی یەکشەممە لەلایەن بەلەمێکی کۆچبەرانەوە گەیەندرانە سنووری وڵاتەکە و لە لیبیاوە دەرچووبوون.

بەپێی ئەو پرۆتۆکۆلەی کە ساڵی رابردوو لە نێوان ئیتاڵیا و ئەلبانیا واژوکراوە، ئەوانەی دەنێردرێتە ئەلبانیا نابێت نیشانەکانی ئەشکەنجەدان، نەخۆشی یان لاوازییان هەبێت، هاوکات، ئەوانەی راستەوخۆ دەبرێنە ئیتاڵیا دەکەونە ژێر رێساکانی یەکێتی ئەوروپا، کە پرۆسەی پەنابەری درێژخایەنی لەخۆدەگرێت.

لەوێدا لە رێگەی داواکاری پەنابەری خێراوە رێنمایی دەکرێن کە کەمتر لە مانگێک دەخایەنێت، ئەمەش بە پێچەوانەی پڕۆسەی درێژخایەن لە ئیتاڵیا، بەپێی ئەو پلانانەی کە جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دایڕشتووە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵیی بی بی سی، دادوەرێکی ئیتاڵی لە رێگەی لینکی ڤیدیۆییەوە گوێ لە هەر کەیسێک دەگرێت و پارێزەری کۆچبەری لە ئەلبانیا بۆ کۆچبەران دابیندەکات، ئەگەر لە ئیتاڵیا مافی پەنابەرییان وەرنەگیرێت، ئەوا ئیتاڵیا دیپۆرتیان دەکرێنەوە بۆ وڵاتانی رەسەنیان.

فیلیپۆ ئونگارو، وتەبێژی UNHCR لە ئیتاڵیا، رایگەیاندووە، نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێری هەمیشەیی لە ناوەندەکاندا دەبێت بۆ سێ مانگی یەکەمی پلانەکە بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ ناتەبایییەک لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانی مافی مرۆڤدا نییە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا شنیار ئەنوەر برینداربوو

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: سبەینێ شەقامێک بەربەست دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share