دەزگای ئاسایش وردەکاریی رووداوی تیرۆرکردنی (نیاز دەرگەڵەیی) بڵاودەکاتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەنجامی وردەکاریی لێکۆڵینەوەی تیرۆرکردنی (نیاز دەرگەڵەیی) بە بەڵگە ڤیدیۆیەک بۆ رایگشتی بڵاودەکاتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوای ئەوەی لە شەوی 18ی 8ی 2023 شەهید نیاز دەرگەڵەیی سەردانی باخەکەی دەکات لە باشووری قەزای رانیە (لەکانی قوڵکە)ی سەر بە شارەدێی (بۆسکێن) کە دەکەوێتە نزیک دەریاچەکە، لەلایەن سێ تۆمەتبار چاودێری وورد دەکرێت و لە کردەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کاتژمێر 8:40ی شەو نیاز دەرگەڵەیی لەناو باخەکەی خۆی بە چەکی جۆری دەمانچەی بێدەنگ (کاتم صوت) تیرۆر دەکرێت.

دەشڵێت، تۆمەتباران هەمان رۆژ 18ی 8ی 2023 کاتژمێر 4:26ی پاشنیوەڕۆ لە رێگای گوندی (بێستانە)ی سنوری پارێزگای هەولێر بەڕێگەی دێگەڵەدا، بە ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا هایلۆکس رەنگ سپی) هەڵگری تابلۆی ژمارە 227778 عراق_ اربیل (جام ڕەش)، بەڵام لە بنەڕەتدا ژمارەی ئۆتۆمبێلێکی دیکەیە و بە نایاسایی بۆ ئەم تاوانە بەکارهێنراوە کە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ (فرهاد خانۆ خانۆ عەلی شێروانی)، لە رێگای تەقتەق-کۆیە بە چیای هەیبەت سوڵتان بەرەو ڕێگای هیزۆپ و پاشان لە شارۆچکەی چوارقوڕنەوە بە ئاڕاستەی شوێنی رووداوەکە دەڕۆن، تۆمەتباران بە سوود وەرگرتن لە رێگا لاوەکییەکان دەچنە شوێنی رووداو.

باس لەوەشدەكات، تۆمەتباران کاتژمێر 6:32ی ئێوارە لە نزیکەوە بە وردی چاودێری باخەکە دەکەن، لە وردەکاریی لێکۆڵینەوە و گرتەکانی کامێرای چاودێری دەردەکەوێت سێ تۆمەتبار لە هەولێرەوە لە سنووری گوندی بێستانەوە خۆیان دەگەیەننە شوێنی رووداوەکە و پاش دڵنیابوونەوە لەوەی نیاز دەرگەڵەیی بەتەنیایە (دوو) لە تۆمەتباران بە پیادە لە بەشی پشتەوە (تەلی سیاجی) باخەکە دەبڕن و یەکێک لە تۆمەتباران دەچێتە ژوورەوە و ئەوەی دیکەیان لە دەرەوەی باخەکە چاودێری دەکات.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تیمی بەڵگەی تاوان تەنها شوێنپێی یەک تۆمەتبار پاش ئەنجامدانی تاوانەکە لەکاتی هەڵگرتنەوەی شوێن پێیان بە دیواری باخەکەدا دەمێنێتەوە و بە چەکی جۆری دەمانچەی بێدەنگ، لەگەڵ بینینی (نیاز دەرگەڵەیی) لەناو ماڵەکەی (پێنج) فیشەک دەتەقێنێت و (سێ) فیشەک بەر سەری (نیاز دەرگەڵەیی) دەکەوێت و دەبێتە هۆی شەهیدبوونی، وەك ئەوەی دەزگای ئاسایش ئاماژەی پێداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتباران بە پیادە بە ئاڕاستەی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکەیان هەڵدێن، کاتژمێر 08:45ی شەو بەخێراییەکی زۆر شوێنی رووداوەکە جێدەهێڵن و بە نزیکەی (800)م ئۆتۆمبێلەکەیان لە باخەکەوە دوورە و، بەهەمان وردەکاریی ڕێگە لاوەکییەکانی هاتنیان هیزۆپ-هەیبەت سوڵتان -کۆیە خۆیان دەگەیەننە گوندی بێستانەی سنووری پارێزگای هەولێر و دەگەڕێنەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم روونیشیكردەوە، بەهۆی بەردەوامیی بەدواداچوونەکانی دەزگای ئاسایش هەرێم و پاراستنی رەوتی لێکۆڵینەوە لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی رانیە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ (فەرهاد خانۆ خانۆ عەلی شێروانی) بە ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی دەرچووە و وردەکاریی بەڵگەڤیدیۆی تاوانەکە لە ئێستادا لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاودەکرێتەوە و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم کەیسە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

گەشتی ئاسمانیی نێوان ئیمارات و عێراق دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

ئینێستا وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە رۆڵ و پێگەی مەسیحییەکان بەرز دەنرخێنێت

لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بڵاویکردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە…
زیاتر ببینە

کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیا جیاکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان خۆڵبارین دەستپێدەکات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی…
Total
0
Share