بۆ گەرەنتیکردنی مووچەی فەرمانبەران ئەنجومەنی نوێنەران هەنگاوێک دەنێت

بەمەبەستی گەرەنتیکردنی مووچەی فەرمانبەران لە سەرەتای مانگی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆکانی لەبارەی خشتەی مووچەی 2025 دەستپێدەکات.

محەمەد نوری ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی گەرەنتیکردنی مووچەی فەرمانبەران و تەرخانکردنی پارەی پرۆژەکان و پابەندە داراییەکانی دیکە، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە گفتوگۆکان لەبارەی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 دەستپێدەکەن.

وتیشی، لەرێگای گفتوگۆکانمان لەگەڵ پسپۆڕانی دارایی لە وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی دواکەوتنی تەرخانکردنە داراییەکان و دەستپێکردنەوەی پرۆژەکان لە ماوەیەکی کەمدا.

جەختیشیکردەوە، مووچەی مووچەخۆران تا کۆتایی ئەمساڵ گەرەنتیکراوە و هیچ دواکەوتنێک لە دابەشکردنی روونادات.

بابەتی پێشتر

دەگمەن و بێ پێشینە.. ژنێكی خاوەن دوو منداڵدان دووانەیەكی بوو

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی گەیشتە تاران

دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران. ئەمڕۆ…
Total
0
Share